ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم لە گوندی گۆبەل لە ناوەندی #عەفرین# و لە گوندی باسوت لە ناوچەی شێراوا لە دژی گروپە چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر 2 چالاکی ئەنجامدرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی لە ڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2018دا دەستەیەک لە #شەڕڤان#انی یەپەگە لەسەر ڕێگای گوندی باسوت لە ناوچەی شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی فیرقەت حەمزە چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو چالاکییەکدا ئۆتۆمبێلی چەتەکان بە تەواوی تێکشکێنراوە و 4 چەتە کوژراون و 2 چەتەی تریش بە قورسی برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕاشیگەیاندووە، دەستەیەکی تر لە هیزەکانیان هەر لەو ڕۆژەدا لە گوندی گۆبەل لە ناوەندی عەفرین گورزیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گروپی چەتەکانی جەبهەی شامی وەشاندووە. لەو چالاکییەکەدا چەتەیەک کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، شەرڤانان ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2018 لە گوندی برج حەیدەر لە ناوچەی شێراوا چالاکییەکی سابوتاژیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی گروپە چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا 2 چەتە بە قورسی برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو 2 چەتەیە بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە مردوون.[1]
#28-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,142 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!