ناو: سەیید محەمەد
نازناو: شێخ حەمە تاهیری هاشمی
ناوی باوک: سەید قەیدار
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەوڵەت ئاوا#ی شاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ساڵی لەدایکبوون: 1915
شوێنی مردن: گوندی دەوڵەت ئاوای شاری کرماشان
ڕێکەوتی مردن: #23-06-1991#
$ژیاننامە$
ناو : سەید تاهیری هاشمی کوڕی سەید قەیداری سەید قادری شێخ ڕەسوڵی (دەوڵەت ئاوا) ی کوڕی شێخ مستەفای شێخ ڕەسوڵی (#سۆڵە#ی #قەرەداغ# ە)، دایکی کچی ئیبراهیم پاشای باجەڵان بووە، لە ساڵی 1915 لە بنەماڵەیەکی ئایینی ، لە گوندی دەوڵەت ئاوای کرماشان لەدایکبووە. یەک لە شاعیرانی کلاسیکی کوردی بووە. بەرپرسی ناوچەی کرماشان و #ئیلام# و #لوڕستان#ی #کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان# بووە، دواتر کە کۆمار درووست دەکرێت، لەگەڵ هاوڕێیانی (#میرزا ئیبراهیم نادری#، #میرزا عەبدوڵڵا مودەبیر# و #ڕەشید باجەلان#) ، دەچنە شاری #مەهاباد# لە خزمەت #پێشەوا قازی محەمەد# دا، درێژە بە خەباتی سیاسی و فەرهەنگی دەدات. لە ڕێکەوتی 23-06-1991 لە گوندی دەوڵەت ئاوای شاری کرماشان، کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێررا. دیوانێکی هەڵبەستی هەیە بەناوی #هەوارگەی دڵان#. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,663 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!