بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر #جەمال نەبەز#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەزمان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و هیواخوازین پەروەردگار گیانی دکتۆر جەمال نەبەز بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز بیرمەندێکی نەتەوەیی، زمانزان، ڕۆژنامەنوس، نوسەر و وەرگێڕێکی گەورەی کورد بوو، لەرێی چەندین سیمیناری زانستی و سیاسیەوە لەئەوروپا هەوڵی ناساندنی مێژوو و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی کوردستانی داوە.
لەدەستدانی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز داخێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت و ڕۆحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شاد بێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
#08-12-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,099 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!