تاقە سواره، تۆزی بە هەزارە
پياوی مەرد و ئازا با تاقە کەسيش بێت لەلايەن نەيار و دۆست و دوژمنەوە ئەژماری سەدان بگرە هەزاران پياوی بۆ دەکرێت و زۆر لەکۆنيشەوە کورد ناوی لە کوڕەکانی خۆی ناوە(هەزار ئەسپ و هەزار مێرد) واتە به و هيوايەی ئەم ناولێناوە هێزی هەزار مێرد يان هەزار ئەسپی پێ بدات و کەس نەتوانێت خۆی لەقەرەی بدات لەداهاتوودا ببێتە سەردار و مير، ئينجا کاتێک مرۆڤی بەهێز وشينگ و بەتوانا پەيدابووە ووتيانە دەرەقەتی هەزار پياو دێت و توانای ڕاکێشانی گاڵيسکەی هەزار ئەسپی هەيە، کورد بەدەربڕينەوە بەپياوی جەنگاوەری چاپوک سوار و چوست وچالاک و خاوەن غيرەت وگورج دەست وەشێن و تاودەر دەڵێت(تاقەسوارە، تۆزی بەهەزارە)
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 828 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!