دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا بۆ ئه و پاڵپیشتییە داراییە دەگەڕێتەوە کە تورکیا بۆ بازرگانان ئەنجامیدەدات.
قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە 2017، بڕی هەشت ملیار و 121 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەمساڵ بۆ شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەئێستادا تورکیا بۆ هەر تەنێک 750 دۆلار دەداتە ئه و بارزگانانەی کە کاڵاکانیان بۆ بەندەرەی (ئوم قەسر) دەگوازنەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە پێشتر ئه و ئاڵوگۆڕە لەرێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئەنجامدەدرا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری ئابووری تورکیا لەسەر ئه و بابەتە بە ئێمەی ڕاگەیاند کە ئەگەر خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هەڵنەگیرێت، ئەوا بە بازرگانان دەڵێن کاڵاکانتان بگوازنەوە بەندەری ئوم قەسر، بۆیە ئێستا پلانەکەی تورکیا بۆ گواستنەوەی ڕێرەوی بازرگانی جێبەجێکراوە.
نەوزاد ئەدهەم، ئاماژەی بەوەشکرد: دانانی بازگەی نایاسایی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق زیانێکی گەورەی لە هەرێم داوە و وایکردووە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەوشێوەیە زۆرە دابەزیوە، کە پێشتر 75%ی هاوردەی کەلوپەل و کاڵاکانی تورکیا لەرێگەی هەرێمەوە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕەوانە دەکرا، بەڵام ئێستا زۆر کەمبووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#24-12-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,096 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!