لە زاری خۆیەوە:
ئەمن محەمەد سەعید نەجاڕی کوڕی مەلا حەمە شەریفی سەرەوقامیش کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری #بۆکان# لەسەر چۆمی جەڕەتووهەڵکەوتوو.
ساڵی 1335ی هەتاوی بەرانبەر بە ساڵی 1957زاینی لەو ئاواییە لەدایکبووم، .
شەش ساڵ دواتر واتا ساڵی 1341 لە هەمان ئاوایی چوومەتە قوتابخانە تا پۆلی پێنجەم، لەوێ خوێندوومە و بۆ درێژەدان بە خوێندن چوومەتە #سەقز#، لەوێ بڕوانامەی پۆلی شەشەمی سەرەتاییم وەرگرت و گەڕامەوە شاری بۆکان و ماوەی حەوت ساڵی دەبیرستانم لەوێ خوێندووە و دیپڵۆمم وەرگرتووە.
ساڵی 1355 وەک سوپای دانشی خولی 28 بۆ خزمەتی سەربازی لە پادگانی سەرا بووم و پاشان بومەتە مامۆستای قوتابخانە لە شاری بۆکان و ماوەی 30 ساڵ لە دەبیرستان و دیکەی قوتابخانەکانی دێهات و شاری بۆکان وانەم وتۆتەوە و ئێستاش خانەنشین بوومە و دوواین بڕوانامەی خوێندن کە وەرمگرتووە ماستەری ئەدەب لە زانکۆی تەبرێز بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,544 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!