بەڕێوەبەری تەندروستی #چەمچەماڵ# ڕایدەگەیێنێت لە ساڵی 2018 دا، 398 هەزار کەس سەردانی بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵیان کردووە و زیاتر لە 3350 منداڵ لەدایکبوون.
د. فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا گووتی ڕێژەی منداڵبوون لە ساڵی 2018 بە بەراورد بە ساڵی 2017 کەمیکردووە. هەروەها ڕوونیدەکاتەوە 3408 نەشتەرگەری لەماوەی ساڵەکەدا کراون.
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ هەروەها دەشڵێت لیژنە پزیشکییەکانی چاودێری بازار نزیکەی 2300 شوێن سەردانکراون و 27 تۆن خۆراکی بەسەرچووو و تێکچوو دەستیانبەسەردا گیراوە.[1]
#05-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,001 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!