کەرو مشکی دان
ئاژەڵی کەر لەکاتی پشوداندا حەزدەکات بگەوزێت و خۆی لە خۆڵەپۆت وەربدات ديارە ئەمەش جۆرێکە لەباری خواستی گوێدرێژ، هەڵبەت لەهەموو خاک وخۆڵێکدا بۆ گەوزين دەست نادات دەبێت ئەويش خاسيەت و تايبەتمەندی خۆی هەبێت وەک تۆز و گەردی وورد و نەرم ئينجا(مشکی دان) شوێنی گردوکۆکردنەوەی خۆڵەمێشی ئاگردانانە، خۆڵەمێشيش بووە بە زوخاڵ و کڵوکۆی دامردووە و بووە بە(خەرپووت-هاڵاوی مردوو-ناوی شارێکی باکوری کوردستانە) ئەم هاڵاوە مردوانە نەرم و نيان و تۆزدارن ئاژەڵی کەر زۆر حەز دەکات تێيدا بگەوزێت بۆيە کورد بە کەسێک يان دووان بەيەکەوە دەڵێت وەک(کەر و مشکدان) وان دايمە بەيەکەوە چونکە زۆر حەز بەيەکتری دەکەن و لە يەکتری زۆر گونجاون بۆيە بۆ ئەم بارە لە ناو کورداندا بە ئيديۆمەوە گوتراوە(کەر ومشکی دان) واتە زۆر لەيەکتری دێن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,864 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!