نەوەی قازی مەلەوانە
گوجيلەی گورگ خنکێن لەسەگی ڕەسەن هەڵدەکەوێت، نەوەی مريشک جوجەلە-جوجکەيە، نەوەی ئادەميش ئادەميزادە، ئەمانە واتە هەر گيايە و لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە و هەر نەوەيەک کوڕی بابی خۆيەتی، باڵندەی قاز بەنمونە بۆ ئەم ئيديۆمە هێنراوەتەوە ئەم باڵندەيە مەلەوانە و باڵندەيەکی ئاوييە و لەئاودا گەشە دەکات تا ئێرە واتە ڕاستەقينەکەی ئەم ئيديۆمەيە بەڵام بەمەبەستی تر بەکاردەهێنرێت وەک ئەوەی هونەری تێدا نی يە بێچووە قاز مەلەوان بێت چونکە ئه و لە بنەچه و بنەمادا خۆی مەلەوانی دەزانێت ئەمە لەلايەک لەلايەکيتريشەوە بۆ ستايشی کەسێک بەکاردەهێنرێت کەباب و باپيرانی نەجيب زادە و شارەزای بوارێک بن و جێگەی مەترسی نەبن لە ئەنجامدانی کارێک يان ڕاسپاردەيەکی پێ ڕاسپێردراو بەدەربڕەوە دەوترێت(نەوەی قازی مەلەوانە).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,789 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!