هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانیان بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2019 / 20ی بەفرانبار لە عەفرین و عەزاز لە دژی داگیرکەران 2 چالاکی ئەنجامدران.
لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕایانگەیاندووە:
#شەڕڤان#ەکانمان ڕۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2019 / 20ی بەفرانبار لە گوندی گۆبەلی ناوچەی شەرای عەفرین ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و سەربازێک کوژرا و 2 سەربازی تریش بریندار بوون.
هەر ڕۆژی 9ی کانوونی دووەم دەستەیەکی تر لە شەڕڤانەکانمان لە گوندی کل جبرین لە عەزاز ئۆتۆمبێلیکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و بە تەواوی تێکیان شکاند. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 4 داگیرکەر کوژران و یەکێکی تریش بریندار بوو.
ناوی چەتە کوژراوەکانی ئەو چالاکییەش بریتین لە: حسێن عەلۆ، یاسر عەمیق، مەروان عەبدولڕەحمان و محەمەد ئەل ئەشقەر.[1]
#10-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,886 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!