بەرێزان / سەرنوسەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادر و کارمەندانی #کوردستانی نوێ#
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوی زانست و تێکۆشان...
بە ناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) ەوە بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە ڕاگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی ڕاگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە.
رۆژنامەی کوردستانی نوێش لە پاش ڕاپەڕین و لە (12/1/1992) بەهەوڵ و کۆششی هەڤاڵی بەڕێز (#مام جەلال#) و سەرکردایەتی یەکێتی دەرکرا کەلە باسی ڕۆژنامەکەدا دەڵێت:” بۆ کوردستانێکی نوێیە و لەهەمووانه و هی هەمووانه و بۆ هەمووانە”، کوردستانی نوێ هەمیشە سیاسەتی چەپکه گوڵەکەی پەیڕه و کردووە و هەست بە لێپرسراوێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و پێشەیی خۆی کردوە و لە کاروانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا بەردەوامە و خزمەتێکی مەزنی به و بوارە گەیاندوە.
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانە و لەماوەی 28 ساڵی تەمەنیدا خەرمانێکی پر بەرهەمی لە بواری ڕۆژنامەوانی کوردیدا فەراهەم کردوە و قوتابخانەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنوسان ومیدیاکاران.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزدا…
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
#11-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,776 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!