دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسی بەشی هاوردەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: 30%ی هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە سێ وڵاتەوە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی هەرێم هاوردە دەکرێت، دەشڵێت: هەرێم ساڵانە پێویستی بە 100 هەزار تۆن گۆشتی سوور هەیە.
میقداد ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی هاوردەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 100 هەزار تۆن گۆشتی سوورەوە هەیە، بەڵام له و ڕێژەیە تەنیا 70%ی لەهەرێم بەرهەمدەهێنرێت و 30%ی لە وڵاتانی دیکەوە هەناردەی هەرێم دەکرێت.
وتیشی: گۆشتی سوور لە وڵاتانی بەرازیل و ئۆکرانیا و جۆرجیاوە هەناردە دەکرێت، بەڵام هەناردەکردنی گۆشتی سوور به و مەرج و ڕێنماییانە دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە دیاریکراوە.
لەبارەی مەرجەکانیشەوە، وتی: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2010ی وەزارەتی کشتوکاڵ، دەبێت ئه و ئاژەڵە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لەژێر چاودێری کەرەنتینەی ئەو وڵاتە بێت بۆ پشکنین و نەبوونی نەخۆشی، هەروەها نابێت لەماوەی ساڵێکدا هیچ جۆرە نەخۆشییەکی ئاژەڵان بڵاوبووبێتەوە.
لەبارەی ڕێگرییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە وڵاتانی دیکەوە، میقداد ئیبراهیم وتی: هاوکات لەگەڵ ئه و سێ وڵاتە، بازرگانان ئازاد گۆشتی سوور یاخود ئاژەڵ لەهەر وڵاتێکی دیکە هاوردە بکەن بەمەرجێک نەخۆشی ئاژەڵان له و وڵاتە بڵاونەبووبێتەوە.[1]
#13-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,139 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!