نێرگزی #ئاکرێ# بە بۆنخۆشترین و ناسراوترین نێرگزی باشووری کوردستان ناسراوە و ساڵانە لەو قەزایەدا نزیکەی دوو ملیۆن گوڵی نێرگز بەرهەم دەهێندرێت.
لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو نەورۆز بازاڕەکانی ئاکرێ جمەیان دێت لە گوڵی نێرگز و هاونیشتمانییان لە شارە جیاوازەکانەوە بۆ کڕینی نێرگز ڕوو لە قەزاکە دەکەن.
زکری عوسمان، لەناو باخەکەی زیاتر لە هەزار بنە نێرگزی هەیە و زیاتر لە 10 ساڵە نێرگز دەچێنێت، لە دەستپێکی سەری ساڵی تازەش دەست بە چنین و فرۆشتنی نێرگز دەکات تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار.
زکری عوسمان، فرۆشیاری نێرگز دەڵێت: ئەو نێرگزەی ئەمساڵ چاندوومانە، هێشتا کاتی ماوە بۆ لێکردنەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی وەرزەکە ساردە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، گوڵی نێرگز ساڵانە نزیکەی 150 ملیۆن دینار داهاتی بۆ دانیشتووانی ئاکرێ و گوندەکانی هەیە.[1]
#13-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,022 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!