فەوجە دێ و دەڕوا
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو کێخوايەکی يەکێک لە گوندەکانی شارەدێی(#سێگردکان#) کە لە(#تەقتەق#) نيشتەجێ بووە حکومەتی عێراقی کە ڕژێمی حزبی بەعسی عەرەبی ئيشتراکی ڕانەوا بوو، (فەوجێکی خەفيفە)ی بۆدەکاتەوە، فەوج بە کوردی واتە(دەستە، تاقم، گروپ، کۆمەڵە) خەفيفەش واتە (سوک) کورد به و فەوجانەی دەوت(فەوجی جاشان) و بە سەرۆک فەوجەکەش دەوترا(مستەشار-سەرۆک جاش)، ئەم کێخوا سەرۆک جاشە ژمارەی(جاش-فرسان) ەکانی لە پەنجەی دەستان تێ ناپەڕێ و ناوە ناوەش يەکێک لە(جاش)ەکانی بەچەکەوە دەچووە ناو شۆڕش، جارێکيان ژمارەی ئەندامانی فەوجەکەی هێندە کەم بوو بۆوە تەنها چەکدارێک و کوڕەکەی خۆی ماونەتەوە، چەکدارەکە بە خۆی و چەکەوە فەوجەکە جێ دەهێڵێت و پەيوەندی بەشۆڕشەوە دەکات، لێی دەپرسن مام کێخوا ئەوە چی بوو ئەويش هيچ بەسەر خۆی ناهێنێت دەڵێت ئەوە فەوجە دێ و دەڕوا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,346 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!