دەزگای ئاماری تورکیا (تویک) ئاماری کاری مانگی تشرینی یەکەمی 2018ی لە تورکیا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە 501 هەزار کەسی تر بە بێکارانی سەرو تەمەن 15 ساڵەوە زیاد بووە.
بەوەش ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 788 هەزار کەس.
بەگوێرەی ئامارەکە، ڕێژەی بێکاری 1.3 زیادیکردووە و ڕێژەی بێکاری بە گشتی گەیشتووەتە 11.6%.
رێژەی بێکاریش لە ناو گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ دا سەدا 3 زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکار لە گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ لە تورکیا گەیشتووەتە 22.3% و ڕێژەی بێکاریش لە ناو تەمەنی 15 بۆ 64 ساڵ 1.4% زیادیکردووە و بەوەش ڕێژەی بێکاری لەو تەمەنەدا گەیشتووەتە 11.9%.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کەرتی کشتوکاڵیشدا ژمارەی بێکاران کەمیکردووە بۆ 187 هەزار کەس و ڕێژەی بێکاری لەو کەرتەدا 0.8% کەمیکردووە.
لە کەرتی بیناسازیشدا 26 هەزار کەس و لە کەرتی پیشەسازیشدا 2 هەزار کەسی تر بێکار بوون.[1]
#15-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,396 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!