بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بەڕێز/ کاک مەحمود محەمەد
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (محەمەدی مەلا قادر) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان-مان پێگەیشت.
کۆچکردوو (محەمەدی مەلا قادر) بەشی زۆری تەمەنی وەک تێکۆشەرێکی پارتی بۆ ڕزگاری و سەرفرازی گەلی کوردستان تەرخانکرد.
بەناوی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە، پرسه و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بە ئێوەی بەڕێزو ڕادەگەیەنین، ئومێدەوارین ئەمە کۆتا ناخۆشیتان بێت و ڕۆحی کۆچکردوویش بۆ هەمیشە شادبێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#15-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,326 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!