بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان مامۆستا محەممەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەممەد پێشمەرگەیەکی دێرین و کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو کە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و کاری حزبایەتیی گەلەکەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی خەبات و مێژووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دیارە و لە کار و ئەرکەکانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاکی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.
لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەممەد خەسارەتێکی گەورەیە، بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.
لەخودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەممەد بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#15-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,862 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!