دواڕۆژ، نوسینگەی #هەولێر#
کۆمپانیای گەلف کیستۆن ئاشکرايدەکات 29 ملیۆن دیناریان وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی کانونی دووەم بڵاویکردوەتەوە کۆمپانیای گەلف کیستۆن ڕایگەیاندوە: بڕی 29.3 ملیۆن دۆلاری وەک شایستە داراییەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی 40 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە کێڵگەی شێخان بۆ مانگی تشرینی یەکەم 2018.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: کۆمپانیای گەلف کیستۆن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە فۆرمی کۆتایی مانگەکانی تر بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان.
گەڵف کیستۆن پترۆلیۆم، کۆمپانیایەکی بەریتانیە لە کێلگەی نەوتی شێخان ڕۆژانە (40000) چل هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەرێم و ئه و کۆمپانیایە کە پارساڵ واژووکراوە، بڕیارە ئه و ڕێژەیە بۆ (54) هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبکاتەوە.[1]
#21-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,546 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!