دواڕۆژ، سیروان حەەسن
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #گەرمیان#، لە ساڵی 2018-دا لە سنوری گەرمیان زیاتر لە شەش هەزار منداڵ لەدایکبوون و 512 هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوه، هەروەها ڕێژەی لە دایکبوونی ڕەگەزی نێر لە مێ زیاترە بووە لە هەمان ساڵدا.
لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیاندا هاتووە: بەپێی نووسینگەی لەدایکبوون و مردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە ساڵی 2018-دا لە هەموو گەرمیان شەش هەزار و 54 منداڵ لەدایکبوون له و ڕێژەیە سێ هەزار و 304 منداڵیان لە ڕەگەزی نێر و دوو هەزار و 750 منداڵیان لە ڕەگەزی مێن.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هەر لە ساڵی 2018-دا مردنی 512 هاووڵاتی لە سنوری گەرمیان تۆمارکراوە، بەمشێوەیە ڕیژەی لە دایکبوون 12 هێندەی مردنە و واتا لە بەرامبەر مردنی کەسێک 12 منداڵ لە دایکبووە لەو ساڵەدا.[1]
#23-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,920 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!