بەڕێوەبەرایەتی گومرگی قەلادزێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بڕی هاوردەی کەلوپەلی بۆ ناوخۆی هەرێم لە مەرزی گومرگیی کێلێی-ەوە ئاشکراکرد، بەڵام ئامادەنەبوو داهاتی مەرزەکە ئاشکرابکات.
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #قەڵادزێ#-ی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، جەوهەر ڕەسوڵ بەرێوەبەری گومرگی ڕاپەرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بۆ ئاشکراکردنی داهاتی سنووری کێلێی نێوان باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 2018دا بۆی سازکرابوو، ئامادەنەبوو هیچ داهاتێک ئاشکرا بکات.
جەوهەر ڕەسوڵ بەرێوەبەری گومرگی ڕاپەرین، تەنها بڕی ئەو کەرستانەی ئاشکرا کرد، کە لە سنوورەکەوە هاتوون بەبێ ئەوەی بڕی ئەو پارەیەی گومرگ کراوە ئاشکرا بکات.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا دەربارەی ئەوەی ئایا بڕی داهاتی گومرگی مەرزەکە چەندبووە، جەوهەر وتی: لەسەرو خۆمانەوە نووسراومان بۆ هاتووە، کە بڕی پارە ئاشکرا نەکەین، ئەوەی هەبووە بەداتاوە ناردوومانەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.
دەربارەی داهاتی مەرزەکە، بەڕێوەبەری گومرگ تەنها ئەوەی وت:بە بەراورد بە ساڵی 2017 داهاتی مەرزەکە، 35٪ زیادییکردووە.
لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ئێران لە هەوڵداین و تا ئێستا کارەکان بە باشی بەرێوەچووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەردەوام ڕەخنەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، کە داهاتی ناوخۆی هەرێم شەفاف نییە و کەس نازانێت چی بەسەردێت.[1]
#23-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,046 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!