ئەگەر بەرد نی يە لە کەوشتا، بۆچی ئەشەلی
کەوش پێڵاوە ئينجا چ لە پێست يان دار يان پەڕۆ دروستکراوە، دوای لەپێکردنی ئەگەر بەردۆچکەيەکی تێدابوايە، ئەوا يەکسەر ئازاری(پێ)ی دەدايت و زۆر لەسەری برۆيشتبوايەی يەکسەر دووچاری لەنگ و شەلينی دەکردی، ئەمە واتە ڕاستەقينەکەی ئيديۆمەکە بەڵام دەربڕينەکە بۆ مەبەستی تر بەکارهاتووە وتراويشە(دار هەڵبڕە سەگی دز ديارە يان گوی وشک لەبەلاش بەقونی کەسەوە نانوسێت يان قەلقەلاشکە لە خۆی بەشکە) ئەم ئيديۆمانە هەمووی نزيکن لە مەبەست واتا و لێکدانەوەی ئەم پەندەی کە دەڵێت(ئەگەر بەرد نی يە لە کەوشتا، بۆ چی دەشەڵی) واتە لەبەلاش ناشەليت و تۆش کارێکت کردووە کە پەيوەندی به و بابەتەوە هەيە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,212 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!