ئەگەر خه و ئەبوو بەمايە، کەروێشک ئەبو بەگايە
خه و وسەرخه و شکاندن بۆ پشودان و ئارامگرتنە ئەگەر زياتر بايەخيان پێ بدرێت و زۆری کات بۆ تەرخان بکەيت ئەوا بە پێچەوانەوە مرۆڤ دووچاری جۆرێک لە ماندووبوون و دودڵی دەکات و لە سود پێ گەياندنەوە دەگۆڕێت بۆ زيان گەياندن، نمونەش بۆ ئەمە ئەگەر خەوی زۆر سودێکی هەبوايە ئەوا(کەروێشک) بەهۆی زۆر خەوتنەوە دەبوايە ببێتە(گا)، ئەم ئيديۆمە گوزارشتيە بۆ کارێک کە ئەنجامدانی بێ کەڵک و(سەمەر)بێت، واتە هەندێ کار کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات بەزيادەڕۆييەوە هيچ سود و بايەخ و بەرهەمێکی نی يە و پێويستە تەنها لە سنوری خۆی جێ بەجێ بکرێت خەوی بە نمونە هێناوەتەوە بەڵام بۆ زۆربەی کارە هاوشێوەکانيش دەگونجێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,751 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!