بەتۆمەتی داربڕین لەسنووری #ماوەت# و #پێنجوێن# لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی #سلێمانی#-یەوە 3 سەرپێچیکار دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەند کەرەستەیەکی داربڕینەوەشدا دەگیرێت.
له و بارەیەوە عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەرک و ماندوو بوونی ئەفسەر و کارمەندان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگری لە دیاردەی داربڕین بکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
عەمید هێمن ئاماژەی بەوەشکرد: مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز لە گوندەکانی (ئاروزەر، دەرمیانە، بایانە) دوو هاووڵاتییان لەسەر دیاردەی داربڕین دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە داری سروشتی بڕراو و مشارێکی کارەبایی و چەند کەرەستەیەکی داربڕیندا.
هاوکات مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن لە گوندی قەیوانی گەورە توانیویانە هاووڵاتییەک لەسەر بڕینی دار و دروست کردنی خەڵوز دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆر داری بڕراو لەگەڵ مشارێکی گەورەدا و کورەیەکی خەڵوزیش تێک بدەن.
عەمید هێمن کەمەرخان ڕاشیگەیاند: لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە ڕووبەڕوی یاساکراونەتەوە، وتیشی: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنمایەکانی پۆلیسی دارستانەوە.[1]
#28-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,489 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!