ئاو دەڕوا زيخ بەجێ دەمێنێ
زيخ کە پێکهاتەی وورد و خاشبووی جۆرەکانی بەردە بەهۆی کەشکاری-ەوە، مادەيەکی بێ گيان و بێ کەڵک و ڕووتەوەبووە لە خاسيەتەکانی گڵ و خاک، ئاويش سەرچاوەی ئاوەدانی و پێکەوەژيان و بونياتنانی شارستانيەت و گەشەکردنی مرۆڤايەتيە لەدوو گەرديلەی هايدرۆجين و ئۆکسجين پێکهاتووە، ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی دەبينرێت لە کشتياری و پيشەساری و بازرگانی و ئاژەڵداری و تاد هەموو بەبێ ئاو هەڵناکات وکارئاسانی بۆ نايەتە کايەوە، کەواتە ئاو بەکەڵک و زيخ بێ کەڵکە بۆ يە بە ئيديۆمەوە بۆ لەدەستدانی شتێکی بەنرخ و مانەوەی شتێکی تيابەستە نەبوو بەهەناسە هەڵکێشانەوە ووتراوە(ئاو دەڕوا زيخ بەجێ دەمێنێ).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,259 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!