تەمبەڵێ ئەوەندەی هەزار وەزير دەزانێ
تەمبەڵ بەکەسێک دەوترێت کە(بزاوت و جولە و چالاکی) کەم يان هەر نەبێت، وەزير-يش ديارە بۆيە ئه و پايەی بۆيە سپێردراوە کە توانادارە و چوست و کار ڕاپەڕێنەرە و ئاوەزمەندە و هۆش لە کەللەيەتی، لە ووڵاتی ئێمە واڕێکەوتووە و هەر واشە ئەوانەی تەمبەڵن لە کاتی چەلەحانێ و حەوت و هەشتدا حەوت تەقەڵە لێ دەدەن و حەوت وەزير وکەسيش بەجارێ دەبەستنەوە و کورد وتەنی(وەستای قسان) بەڵام ئەمانە لە بەر تەمبەڵی لە ڕاپەڕاندنی کاروبار دەستەپاچە وکۆڵەوارن وتراويشە(کۆلەواری دەستان) کورديش ئەمەی لەم ئيديۆمە جوانە بەکارهێناوە و فەرمويەتی(تەمبەڵێ ئەوەندەی هەزار وەزير دەزانێ) واتە قسەکەری(عەمەل) مەندە بەمانايەکيتر واتە بەس زمانی دەگەڕێ و هيچيتر خۆی وادێنێتە بەرچاو هەندی هەزار وەزير دەزانێ کەچيش بێ کردار و تەمبەڵ و تەوەزەنە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 483 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!