پياو ڕقی لەبەنەخوێنی خۆی هەڵسێ گوو دەکات بەخۆيا
بەنە-خوێن(دۆخين) بەن-ی خوری وموی ئاژەڵە وای تێ دەگەم بەهۆی ئەوەی لەسەرناوک-ەوە بەستراوە بوبێتە(بەنە-خوێن) ئەم بەنەخوێنە زۆربەی لە خوری دروستکراوە بەم دواييە لە(سوف) دروست دەکرا بەنێکی تۆکمە و قايم بوو هەم ژن هەم پياو شەڕواڵ و دەرپێ-کەی پێ گرێ داوە، ئەم بەنە خوێنە چيرۆکی زۆری لەپشتەوە لەسەر باس دەکرێت کچان لە شەوی سوردا-بوکێنی دەيانکردە گرێ کوێرە هەم لەترسان هەم لەسەگيان، لەترسان ديارە بەڵام لەسەگيان بۆ ئەوە بوو بزانرێت ئەوەی پێی دراوە و ژن بەژنەی پێکراوە پەردەی تەواوە يان بزانێت تابراکەی بەزاوا دەبێت يان زووتر بەزاوا بێت، ئينجا زاوای گێلۆکە هەر بەددان و دەست هەوڵی داوە بەنەخوێنە گرێدارەکە بکاتەوە بەمەش بەرامبەر زووتر کاری خۆی کردووە، ئينجا لێرەدا له و ئيديۆمەی سەرەوە بەنەخوێن بە شێوازێکيتر بەکارهێنراوە کورد وتويەتيشی(کەرە دێزە بەمردنی خۆی دێتە پێشەوە تاوەکو خاوەنی زەرەر بکات) بەهەمان شێوە پياوی نەفام لە حەشمەت و خەفەتی نەبونەوەی بەنەخوێن و دۆخينەکەی وەک کەرە دێزەکەی ڕقی هەڵدەستێ گو دەکات بەخۆيا واتە مرۆڤی نەفام و نەزان وەک کەرە دێزەيە خۆی هەڵبدێرێنێ پێی باشترە لەوەی قسەيەکی نابەجێ يان کارێکی نارێکی سەر نەگرێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,397 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!