نووسینی: تورد ڤالسترۆم
وەرگێڕانی لە سویدییەوە: حاتەمی مەنبەری
چاپی یەکەم، هەولێر، دەزگای ئاراس، 2013
نووسەرەکەی ڕۆژنامەنووسێکی سویدیە کە لە کاتی شەڕەکانی 1974دا لە سویدەوە هاتووە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ باشووری کوردستان، بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، جا هەر لە تارانەوە دەستیکردووە بە نووسینەوەی یادەوەرییەکانی و چی بیستووە و بینیوە، لە شێوەی ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەوانیدا تۆماری کردوون. ئەو پەڕتووکە 230 لاپەڕەیە. پەڕتووکێکە، خوێندنەوەی پێویستە، بەتایبەتی بۆ ئەو نەوەیەی کە لە شۆڕشدا نەبوون و ئاگاداری ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی شۆڕش و باشووری کوردستان نەبوون، زانیاریی زۆر گرنگ و بەسوودی تێدایە.
هەرچەندە زۆرینەی زانیارییەکانی ناو ئەو پەڕتووکە، بابەتی گشتین و ڕەنگە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان لە شؤڕشەکەدا بەشدار بوون، زانیاریی نوێ نەبن، بەڵام بەڕاستی، بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتووی میللەتەکەمان، سەرچاوەیەکی گرنگ و چاک و بەسوودە.
Lue kirja: کێوەکان تاقە دۆستی ئێمەن
Download:
504 kertaa
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,061 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!