هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین#، ڕایانگەیاند، کەچالاکییەکانیان لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین بەردەوامە و لەڕۆژی 8ی شوباتدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەجندرێس چالاکییان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، چالاکییەکە لەدژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک لە جندرێس ئەنجامدراوە و لەوشەڕەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە و2سەربازی تریش برینداربوونە.
دەربارەی چالاکییەکە ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:
#شەڕڤان#انی ئێمە لەعەفرین و ناوچەکانی سەربەعەفرین چالاکییەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەرو گروپەچەتەکانی بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لەداگیرکەران دەوەشێنن.
ڕۆژی 8ی شوبات هێزەکانمان لەسەر ڕێگەی ئاشکا خەبرێ-ی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین، کاروانێکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەریان کردەئامانج. کاروانەکە لە 4 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە2زرێپۆش و 2 ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا. لەکاتی چالاکییەکەدا لەنێوان ئێمە وهێزەداگیرکەرەکاندا شەڕڕوویدا. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و2سەربازی تر بریندار بوون.[1]
#10-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,874 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!