دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
(ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی شوباتی 2019) بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی #هەولێر# ڕایگەیاند: کە 70 کەسیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە.
#سۆران# مەحمود، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لەسەرەتای ئەمساڵەوە 70 کەس دەستگیرکراون لەسەر بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر و ئه و دەرمانانەی کە هاوشێوەی ماددەی هۆشبەرن کە بەشێک له و کەسانە بەپێی یاسا 15 ساڵ حوکمدەدرێن.
وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 56 دەرمانخانە داخراون و بە بڕی 90 ملیار دینار سزادراون لەگەڵ لەناوبردنی شەش تەن دەرمانی ماوەبەسەرچوو و دەستبەسەرداگرتنی دوو تەن دەرمانی قڕکەری کشتوکاڵی.
روونیشیکردەوە: دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە سکاڵا لەسەر ئه و کەسانە تۆمارکرا کە لەناو پارکەکان نێرگەلە دەکێشن، پۆلیس توانی تەواوی ئه و نێرگەلانە دەستبەسەردابگرێت کە لەلایەن منداڵانی تەمەن خوار 14 ساڵی دەکێشران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر دەڵێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە 18 دوکان و خانووی زیادەڕەویان تێکداوە و شەش قومارخانەیان داخستووە و 21 شوێنی فرۆشتنی دەرمان و پێداویستییە کشتوکاڵییەکان داخراون.[1]
#13-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,002 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!