وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی #پەکەکە# لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕەوشی پەکەکە لە خراپیدایە.
سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ساڵی 2018 لە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی جەندرمە گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند لە زستاندا پلان بۆ ئەنجامدانی چوار هەزار و 407 ئۆپەراسیۆن لە 357 ناوچە داندراوە و بەڕێژەی 67%ی ئەو ئۆپەراسیۆنانە تەواوبوون. هەڕەشەکانی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕەوشی پەکەکە لەخراپیدایە.
سۆیلو گوتیشی لە 2017ەوە تاوەکو ئێستا 104 گەریلا بەهۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و 784 گەریلاش بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکان کوژراون. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان 297 حەشارگەیان دەستنیشانکردووە و لەناوبراون. لە 2017دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێر، 15 هەزار و 786 کاژێر لە فڕیندابوون و لە 2018شدا، 22 هەزار کاژێر لە فڕیندابوون. ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە ئاشکراکردنی شوێنەکانیان و ڕێگەیشیان لە جموجۆڵی تیرۆریستان گرتووە.
لەبارەی ژمارەی گەریلاکان لەناوخۆی تورکیادا، وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی ژمارەیان لە دەورووبەری 700 گەریلادایە. لە ساڵی 2018دا، 97 هەزار و 107 ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر حەشارگە و بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی گوندەوارەکان ئەنجامداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە حەوت هەزار و 427 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ڕێکخستنە نێوخۆییەکانی نێو شاری پەکەکە/کەجەکە ئەنجامداوە و 16 هەزار و 232 کەس دەستگیرکراون. گوتیشی لە ساڵی 2018دا، 383 تیرۆریست خۆیان ڕادەستکردووە. لەگەڵ خێزانی 165 لەمانەدا چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و لەڕێگەی ڕازیکردنەوە خۆڕادەستکردنیان دەستەبەرکراون. هەروەها لە 2018دا، 108 بەرپرسی باڵای پەکەکە کوژراون کە 13یان ناویان لە لیستی داواکراواندا بووە.[1]
#21-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,569 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!