دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەپێی ئامارێکی تایبەت لە سەرەتای ساڵی نوێوە تاکو (رۆژی پێنجشەممە 21ی شوباتی 2019)، 50 #کۆڵبەر# لەناوچە سنورییەکانی نێوان باشور- ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بوونەتە قوربانی.
عەدنان ڕەشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (ئەمڕۆ هەینی 22ی شوبات) بەدواڕۆژی وت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 50 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی و لەنێویاندا 13 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 37 کۆڵبەریش بریندار و کەمئەندام بوون، هەشیانە هەردوو قاچ، یان قاچێکی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا: کە کۆڵبەرەکان زۆرینەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانی، هەندێکیشیان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە یان بەهۆی پێدا تەقینەوەی مین یاخود هەڵدێران لە شاخ بوونەتە قوربانی.
رەشیدی ڕوونیشیکردەوە: کە سەرجەم کۆڵبەران لە نێوان ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵات - باشور و باکوری کوردستان بوونەتە قوربانی و هەمووشیان خەڵکی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.[1]
#22-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,367 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!