ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە شڕنەخ وئاگری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
لەڕۆژی 19ی شوبات هێزەکانی ئێمە لە هەرێمی کورێ-ی چیای جودی سەربەشڕنەخ یەکینەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورکیایان خستەژێرچاودێری ورد. دوای ماوەیەک لەهەمان ڕۆژدا لەکاتژمێر 14:00 گەریلاکانمان سوپای دوژمنیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو وبریندارانی دوژمن نەزانراوە.
لەڕۆژی 20ی شوبات سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی دەری بەرانا، دەری وارا وناڤسەری چیای جودی لەڕێگەی هەلیکۆپتەروە هێزیان دابەزاند و دەستیان بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
لەدژی زرێپۆشێکی سەربازی چالاکی ئەنجامدرا
ڕۆژی 21ی شوبات هێزەکانی ئێمە لەکاتژمێر 14:30 خولەکدا لەسەرڕێگەی گوندی زوراوا-ی ناوچەی بازێد-ی ئاگری لەدژی زرێپۆشێکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.
دواتردەربارەی وردەکاری ئەوچالاکییە زانیاری ورد بۆڕایی گشتیی بڵاودەکرێتەوە.[1]
#23-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,760 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!