ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# بە لێدوانێک ڕایگەیاند:
لە ڕێککەوتی 21ی شوباتی 2019 کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی، لە سەر ڕێی گوندی زۆراڤای سەر بە ناوچەی بایزیدی پارێزگەی #ئاگری# باکوری کوردستان، گەریلا لە دژی زرێپۆشێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکی ئەنجام داوە. لە ئاکامی چالاکییەکەدا بەتەواوی زرێپۆشەکە تێکشکێنراوە و هێندەی ڕوونبووەتەوە 6 سەربازی سەرنشینی زرێپۆشەکە کوژراون.
لە ڕێککەوتی 25ی شوباتیش سەعات 12:00ی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا بۆردومانی بەرزایی شەهید شاهینی سەر بە هەرێمی زێ و لە سەعات 13:30 خولەکیش گەلیێ ئەرمووشی سەر بە هەرێمی زابی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردوەتەوە. بەڵام بۆردومانەکان زیانی گیانیان بە هێزەکانمان نەگەیاندوە.[1]
#26-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,621 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!