بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلیۆت، کە ڕۆژی (چوارشەممە 27ی شوبات) بڵاوکراوەتەوە، لە سێ مانگدا حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری داوە بەکۆمپانیای وزەی تورکی و کۆمپانیای وزەی نێودەوڵەتی تورکی، وەک تاریفە و دانەوەی قەرز.
کۆمپانیای دیلیۆت لە ڕاپۆتەکەدا، کە لەسەر وردەکاری بڕی هەناردەی و داهاتی نەوتی چارەکی سێیەمی ساڵی 2018 بڵاویکردوەتەوە، تیایدا لە بڕگەی ڕێڕەوی داراییدا هاتووە حکومەتی هەرێم بڕی (108.094.683) دۆلاری داوە بە کۆمپانیای وزەی تورکی (TEC) وەک تاریفە.
هەروەها بڕی (115.000.060) دۆلاری داوە بە هەر یەک لە کۆمپانیای وزەی تورکی (TEC) و کۆمپانیا نەوتی نێودەوڵەتی تورکی (TPIC) وەک دانەوەی قەرز.
لە ڕاپۆتەکەدا دیلیۆت بڵاویکردوەتەوە کە سافی داهاتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێم لە ماوەی فرۆشتنی نەوت و چالاکییە پەیوەندارەکان (1) ملیار و (288) ملیۆن و (773) هەزار و (374) دۆلار بووە.[1]
#28-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,789 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!