دوای نزیکەی چل ساڵ بۆ یەکەمجارە دەریاچەی #دوکان# سەرڕێژ بکات.
لەوبارەیەوە ئەندازیار محەمەد تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 22-11-2018 وە بەهۆی زۆری باران بارینەوە پانزە مەتر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە بووە کە کۆی گشتی باران بارینی ئەم ساڵ 715ملم بووە.
وتیشی:دەریاچەی دوکان توانای کۆکردنەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ئێستادا زیاتر لە پێنج ملیار نیو مەترە سێجا ئاوی تێدایە به و هۆیەشەوە وای کردوە تەنها سێ مەتر ونیوی ماوە سەر ڕێژ بکات.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەیەک چرکەدا 473م سێجا ئاو دەڕژێتە دەیاچەی دوکان و لە هەمان کاتدا 142 م سێجا ئاو بەردەدرێتەوە چونکە دوو یەکەی بەرهەم هێنانی کارەبا کاردەکات.
ئەندازیار محەمەد تاهیر ئەوشی خستەڕوو بەهیچ شێوەیەک مەترسی تەکنیکی و هونەی لەسەر بەنداوی دوکان نییه و هەرکات دەریاچەکە پڕبوو جگە لەسێ دەرگای کرانەوە دەرچەی تر هەیە بۆ سەر ڕێژ کردن، مەترسی لەسەر بەنداوەکە نییه و ئاوی زیادەش بەپێی بەرنامە بەرەدرێتەوە نامانەوێت زیان بە پڕۆژەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵ بگات هێندەی لەتواناماندابێت. لە هەر ئەگەرێکیش پێشتر ئاگاداری و ڕوونکردنەوە بڵاو دەکەینەوە.[1]
#08-03-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,379 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!