ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق کە ئەندامی لیژنەی ئاشکراکردنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، ژمارەی ئه و گۆڕە بەکۆمەڵانە ئاشکرادەکات کە #داعش# لە شەنگال دروستیکردوون، ئەوەش دەخاتەڕوو: (ئەمڕۆ 17ی ئازاری 2019) دەستکراوە بە هەڵدنەوەی گۆڕەکان.
فاتن حەلەفی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاشکراکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: تائەمڕۆ 17ی ئازاری 2019 تەنیا یەک گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراوەتەوە کە شوێنەواری ڕوفاتی قوربانیانی تیادابێت، لەوانەشە تا سێ ڕۆژی دیکە ڕوفاتی هەموو قوربانییەکان هەڵبگیرێنەوه.
حەلەفی ئاشکراشیدەکات: ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەگاتە 76 گۆڕی بەکۆمەڵ، دوای ئەوەی لەم دواییەدا 9 گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ ئاشکراکرا.
روونیشیدەکاتەوە: بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی ڕزگاربوو، پێدەچێت لە گۆڕی بەکۆمەڵی ژمارە (1)دا پانزە قوربانی هەبێت کە هەموویان هاووڵاتی سڤیلی بێدەسەڵاتن، چەکدارەکانی داعش بە خوێنساردییەوە کوشتوویانن.[1]
#17-03-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,734 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!