بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەتەوەیی گەلەکەمان، جەژنی سەرکەوتنی گەلەکەمان بەرووی ستەم و زۆرداری، پر بە دڵ پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم، لە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدە نەمرەکان، لە شەرڤان و گەریلا و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، لە کوردستانیانی دورە وڵات، لە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەوهیوایەی ئه و جەژنە کە هەمیشە سەرەتا و دەستپێکی وەرزێکی تازەیە لە سروشت و ژیانی مرۆڤەکاندا سەرەتایەکیش بێت بۆ تەبایی و برایەتی و یەکێتی نەتەوەیی نێوانمان، سەرەتاو هاندەرێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بەرێگەی دیالۆگ و ئاشتی و دیموکراسی و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنوسینی گەل و نەتەوەکەمان.
هەموو کاتێکتان هەر لە جەژن و خۆشیدا بێت.
#قادر عەزیز#
#20-03-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,008 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!