بووک گەيشتە ناو داڵان خەسو وەک وورچ دەيناڵاند
هەندێک ووشە هەن وەک دژيەکيان لێ هاتووە لەوانە(بوک و خەسو) و(مشک و پشيلە) و(دۆست و ناحەز) تاد، بوک لە کوردەواريدا بە هاوژين و هاوسەری کوڕی ماڵ وتراوە، خەسو-ش دايکی کيژ و کوڕە دەگرێتەوە، کەم ڕێکەوتووە بوک و خەسو کۆکبن بەڵکو بەدرێژايی تەمەنيان ناتەباو ناڕێک و نەگونجاون بەيەکەوە، ئينجا لەهەمووی سەيرتر ماوەيەکەوە بوک-يان کيژان ئۆينباز بوون و لەدوای خەسوو وشەی گيان بەکاردێنن وەک(خەسوگيان) هەڵبەت ئەمەش ئيديۆم و کينايەکی مەبەستداری مەکربازيانەی نوێ يە کيژان فێری بوون ئەگەر نا خەسو و گيان عەرەب وتەنی(کوجامەرەحەبا) چونکە ئه و دووانە تا ڕۆژی قيامەت و پەسڵان ناتەبا-ن، بەهۆی ئه و ناتەبايی و قسەی يەکتريان ژانە سەرە بۆيە کورد وتويەتی(بووک گەيشتە ناو داڵان خەسو وەک وورچ دەيناڵاند)
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,370 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!