نەماڵ لەسەر شيو، نەژن لە کچە تيو
سەر شيوو واتە نێو دۆڵ و کەنار چەم و ڕووباران و کچە تيو-يش واتە ناکەس بەچە، ئەگەر مرۆڤ خانووی لەسەر شيوو و دۆڵان بوو واتە ڕێگەی ئاوی گرتووە و ئاويش شوێنی خۆی هەر دەگرێتەوە بەتايبەت لەساڵێکی زەنەباران و لەبەهارێکی توش و پڕ هەوری چڕ و شەستەباران و ڕەهێڵەی بەخوڕ و سێڵاو و لافاوی کۆڵاوکۆڵ و ئاوماڵ و سەرڕێژی کەنارو هەردوو بەری ڕووباران بەمەش هەموو شتێک لەپێشی بێت ڕاپێچی دەکات و لەشوێنێکی دوور بەکاوڵی و وێرانەيی دەيکات بە ئاوماڵک، ڕەنجی چەندين ساڵت ئاو دەيبات و ماڵ و حاڵت لێ تێک دەدات لەماوەی تەنها يەک کاتژمێردا، کچەتيو-يش کە کچێکی ناکەس بەچەی ناڕەسەنە، چەندين ساڵ هاوژين و هاوسەرت بێت نابێتە ژنێکی سەلار و نەجيب زادە و کەسێکی دەم دەمی و(ميزاجی)يە، يەک تاکە ڕۆژی مابێت بەدەستەوە شەرم و شورەييت لە بنا بنکۆڵ دەکات و وەک سێڵاو و لافاوی بواران دەيبات، بۆيە وتراوە(نەماڵ لەسەر شيو، نەژن لە کچە تيو).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,130 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!