ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زامدار قادری
حەزرەتی (بایەزیدی بوستامی) دەیوت: ئەگەر زاتی پەروەردگار لەبری هەموو خەڵکی من بخاتە ئاگرەوە و بمسوتێنێت، منیش ئارام بگرم لەسەر ئەوە، هێشتا هیچم نەکردووە، ئاخر منی بایەزید ئیدیعای عیشقی حەزرەتی باری دەکەم. ئەگەر گوناهی من و هەموو خەڵکیش ببورێت و لێمان خۆش بێت، هێشتا کارێکی وەها گەورە نییە، ئاخر حەزرەتی یار خۆی ڕەحمەت و شەفەقەتەکەی سیفەتی هەمیشەیییەتی.
نزیکەکانی خەیانەتیان لێکرد، لێیاندا، فڕێیاندایە نێو بیر، درۆیان بۆ هەڵبەست، بە پارەیەکی کەم فرۆشتیان.
دوایی بوختیانی پێکرا، زیندانی کرا، دژایەتی کرا،
لە کۆتایی بوویە عەزیزی میسڕ، ئەوە حەزرەتی (یوسف) بوو. پەروەردگار ئەو ناخۆشییانەی هێنایە پێش تاوەکوو لە دەستبەکاربوونی وەکوو عەزیزی میسڕ سوودی لێ وەرگرێت.
بێخەم بە، پەروەردگار هەمیشە باشتری بۆت داناوە، تەنیا ئارام بگرە. [1][2]
Lue kirja: عاشقانە دێم
Download:
209 kertaa
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,984 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!