به قسە ئاڵی زەنگانە، بەکردەوە ڕيخ لە لنگانە
دەسماڵ سپی سابوون بە قەرز، نانی بێ خوێ دەخوات تڕی سوێر دەکات، ئەمانە ئه و ئيديۆم و پەندانەن کە بۆ کەسی هەژار و دەست کورت و بێ دەرەتان و برسی و ڕەش و ڕووتی بێ چارە بەکارهاتوون کە بەخۆياندا هەڵدەدەن و ستايش و پياهەڵدانەکان لەگەڵ داکەوتەی ژيان و گوزەرانيان يەکناگرێتەوە بۆ نمونە(به قسە ئاڵی زەنگ-انە) واتە بەقسان لە وەچە و خانەوادەی زەنگين و دەوڵەمەندانە، بەکردەوە و داکەوتەی سەر زەويدا(ڕيخ لە لنگ-انە) واتە لە بەر هەژاری و دەست کورتی ڕيخی گايەل و مانگا و چێڵان لە ديواری(هۆر-گەوڕ)ی ئاژەڵان دەدات بۆ ئەوەی ببێتە(لاس-سەرگين) خۆيی و ماڵ و منداڵی پێ گەرم بکاتەوە يان شيری مانگای پێ بکوڵێنێ هەر لەبەر ئەمەيە بەکەسە هەژارە بەخۆهەڵدەرەکان بە ئيديۆمەوە دەوترێت(بەقسە ئاڵی زەنگانە، بەکردەوە ڕيخ لە لنگانە).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,049 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!