#نوری بێخالی#
2020
دەزگای پەخش: فام
گێڕانەوە، کە بەسەرکردنەوەی ژیان و بەرهەمی (25) ژنە ڕۆماننووسی جیهانییە. کنە و پشکنینە بە دوای دۆزینەوەی نهێنییەکانی مێینەتی لەناو خەیاڵ و زماندا، بە دیاریکراویش لەناو خەیاڵ و زمانی ژنانەدا.
مێژوو، سیاسەت، ئابووری، ئایین، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، زانست، فیکر و فەلسەفە، جوگرافیا، سروشت بە گیاندار و بێگیانییەوە، پێکهاتەی میوزیک، فۆڕمی شێوەکاریی، فۆتۆگراف، مۆنتاژی سینەمایی، تەنانەت هونەری بیناسازیش، هەموو ئەوانە کەرەستەی ڕۆمانن، بەتایبەتی ڕۆمانی مۆدێرن، کە ڕۆماننووس دەتوانێ لە بەرهەمەکەیدا سوودیان لێ وەربگرێت و لە چوارچێوەی زمان و هونەری گێڕانەوە و خەیاڵێکی فراوان و ڕەنگاڵەییدا، لە فۆڕمێکی ئیستاتیکی و هونەریی باڵادا تەوزیفیان بکاتەوە. ڕەنگە هەر ئەوەش بێت وای لە هێنری جێمس کردبێت بڵێت: ئەگەر ڕۆماننووس سوود لە هونەرەکانی فۆتۆگراف و میوزیک و بیناسازیی وەربگرێت، ئەوا ئەم کارە هاوکاریی دەکات لەوەی خودێتیی نووسەر لەناو ڕۆمانەکەیدا تێبپەڕێنێت.
Lue kirja: ڕازەکانی گێڕانەوە.
Download:
608 kertaa
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,986 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!