ڕۆمانی (بەردی سەبووری)
لە نووسینی (سادق چوبەک)
رێباز مستەفا لە فارسییەوە وەریگێڕاوە
مامۆستا دادیار ئازاد پێیدا چووتەوە
(هەستە ئەو قەڵافەتە لەندەهۆرەت لە نێو جێدا بێنە دەرێ. کارێک بکە بە کاران بچێت. ئاخر تۆ بۆچی باشی؟ هەستە کەمێک بنووسە، لەوەتەی هەیت هەر دەڵێیت دەمەوێت ببمە نووسەر، بەڵام هیچت لە دەست نەهاتووە.هەمووی هەر قسەی بۆش، هەمیشە خۆت فریو دەدەیت.مەگەر نەتگووت لە بارەی ژیانی گەوهەرەوە، هەندێ شت هەیە دەتەوێت بیاننووسی؟ ڕەنگبێت لە پڕێکدا بکەویتە ژێر داروپەردوو، کێ دەزانێت؟ لانیکەم کارێک بکە، کە شتێکت لێ بەجێ بمێنێت. تۆ خۆ کەست نییە. نە منداڵ و نە وچەیەک، ئەگەر هەر ئێستا کەوتیتە ژێر داروپەردووەوە، چی لە دوای خۆت بەجێ دەهێڵیت؟)
ڕۆمانی (بەردی سەبووری) وەڵامی ئەم پرسیارەی سەرەوە (لە بارەی ژیانی گەوهەرەوە) دەداتەوە، (گەوهەر) ێک لەبەر ڕۆژگاری غەدارو ژیانی کۆڵەمەرگی و داب و نریتی دواکەوتووی کۆمەڵگاو پەردەی ئاین و خورافات چارەنووسێک ڕاپێچی داوە کە لە دەرەوەی خواستی خۆی بووە.
نووسەر زۆر بە جوانی وێنای ئەوان ڕۆژانی بەشێکی کۆمەلگای ئێران دەکات، کە ئێستاش برەوی هەیە، لە پال ئەمەش نووسەر بە شێوەی فلاش باک دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو و باس لە لەشکرکێشی عەرەبە موسلمانەکان دەکات بۆ سەر وڵاتی فارس کە چ کارەساتێکی بەسەر ئەم وڵاتە هێناوە.
لە لاپەڕەکانی کۆتایشدا بابەتێک لە شێوەی گفتوگۆ بە سێ دیمەن دەخاتە بەر دیدەی خوێنەران و زۆر بە جوانی بابەتەکە دەورژێنێ.
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,383 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!