بە زمان شێر دەکاتە ڕێوی
ئەو ئەندامەی ناو زاری مرۆڤ دەتوانێت ببێتە چەقۆ و تیغ و ئاوی بەخوڕ و تۆفان و ڕەشەبا و لێزمە و کورد وتەنی بەربێتە گیانی هەر شتێک ئاتاری لەسەر پاتاری ناهێلێت، هەندێکجاریش دەبێتە کڵوەشەکر و قۆزاخەی پەمۆ و دەنگی جۆبار و نەرمە هەوا و سرووە و شنەی شەماڵی ئارام و خوناوی سەر گژوگیا و کورد وتەنی (دڵی بەرد نەرم دەکات) ئەمە لە حاڵەتە ئاساییەکان و نائاساییەکاندا هەندێکجار ئەو زمانە چکۆڵەیە مرۆڤ وا قسەی پێ دەکات هەست ناکات تواناکانی خۆی چەندە و بایی چەندە بۆ نموونە مرۆڤێک توانای کەمی هەبێت بە زمانی دەتوانێت خۆی وانیشان بدات کە شێرە و لە بنەچەشدا توانای ڕێوییەکیشی نییە، ئینجا بەمەبەست و دەربڕینەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت (بە زمان شێر دەکاتە ڕێوی) واتە لە کردەوەدا تیابەستە نەبووە و تەنیا بەزاروپلە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,169 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!