زۆر بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوە شاری #کەرکووک#ی هەژاند، وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین.
ئەرکە لەسەر حکومەتی عێراقی و دامودەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک بەزووترین کات بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆرستیانە بدۆزنەوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن، ئەم کردەوە تیرۆرستیانە ڕێگری سەرەکین لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان لایەنەکان و دەبنە بەربەست لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکە.
لێرەوە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم هەموومان پێکەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناوچەکە هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر بە جۆرێک هەماهەنگی و هاوبەشی تەواو هەبێ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و سوپای عێراق.
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#30-05-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,262 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!