لە هەرێمی کوردستان 9 جۆری جیاوازی بەردی مەڕمەڕ هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو کەمتر وەبەرهێنان لە کەرتی مەڕمەڕی باشووری کوردستان کراوە.
لە کۆی 35 کارگەی بەرهەمهێنانی مەڕمەڕ چەند کارگەیەک نەبێت، ئەوانی دیکە بە مەڕمەڕی خاوی وڵاتانی بیانی کار دەکەن، خاوەن کارگەکان باس لەو دەکەن نرخی مەڕمەڕی خۆماڵی بەرزە بۆیە ناچارن وەبەرهێنان لە مەڕمەڕی بیانیدا بکەن تاوەکو بە نرخێکی گونجاوتر لە بازاڕەکاندا ساخی بکەنەوە.
محەممەد جەلال، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی #سلێمانی# دەڵێت، ئەو مەڕمەڕەی لە وڵاتان دێتە هەرێمی کوردستان کوالێتی خراپە و وەک مەڕمەڕی هەرێمی کوردستان نییە و لە شێوەی قاڵب دروست دەکرێت و داناتاشرێت.
لە سنوری پارێزگای سلێمانی 44 کارگەی بەرهەمهێنانی مەڕمەڕی سرووشتی هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا 14 کارگەیان کاردەکەن و لە کۆی ئەو 14 کارگەیەش تەنیا 3 کارگەیان مەڕمەڕی شاخەکانی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن.
بەپێی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدوادچوون لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی ئەو 35 کارگەیەی لە کاردان 14 کارگەیان لە #هەولێر#ە، 14 کارگەی دیکەیان لە سلێمانی و 7 کارگەش لە #دهۆک#ە. ساڵانە توانانی
بەهەرمهێنانی یەک ملیۆن و 962 هەزار و 100 مەتر دووجا مەڕمەڕیان هەیە.[1]
#14-06-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,492 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!