بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین، ئه و وتانەی هەڤاڵ #مەحمود سەنگاوی# کە بڵاوکراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ناکات.
ئێمە سەرەرای ڕێزی تایبەتیمان بۆ کاک #مەسعود بارزانی#، پەیوەندییەکی دۆستانەی مێژوویی کۆمان دەکاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێکەوە هەنگاو بۆ پتەوکردنی ئه و پەیوەندییە دەنێین و هەر دوێنێش لەمیانی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و هێورو دۆستانە کرایەوە، تا بتوانین پێکەوە بە یەکگرتووی ڕووبەرووی مەترسیەکان ببینەوەو، پەلە بکەین لە تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی نێوانماندا.
دیسانەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە تەنها لێدوان و ووتەکانی وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
لەگەڵ ڕێزدا...
وتەبێژی ڕەسمی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#18-06-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,215 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!