دانانی:حاتەم مەنبەری
ستۆکهۆڵم
🔸ناوئاخنی پەرتووکی ئازار و ئەموون، گێڕانەوەی کۆمەڵێک ڕووداوی تاڵ و شیرینی قۆناخێکی زۆر تایبەتیی ناو بزووتنەوەی کوردستان لە ڕۆژهڵاتی کوردستانە. قۆناخێک کە تێدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە گشت ئیمکان و توانای خۆیەوە هەوڵی تێکشکانی نەیارانی خۆی دەدا و کوردستان سەنگەرێک بوو ملەکچی چووەنە ژێر باری یاسا کۆنەپەرستانە و ئازادی کوژەکانی ئەم ڕێژیمە هارە نەبوو.
🔸ئەم سەردەمە کە لە ئەدەبیاتی سیاسی ئێران و کورستانیشدا بە دەیەی شەست دەناسرێت، گشت ڕۆژ، حەفتە، مانگ و ساڵەکانی شەڕێکی ستەمکارانەی نابەرانبەر لە دژی گەلی کورد لە ئارادا بوو و ڕۆژانە تاوان و کاولکاری لە لایان حاکمانی تارانەوە ئەنجام ئەدرا. نووسەری ئەم پەرتووکە گشت هەوڵێکی داوە کە شاهێدێکی ڕاستوێژی ئەو ڕووداوانە بێت کە خۆی لە نزیکەوە بینیونی.
🔸گۆشەیەکی فرە پڕئازاری ئەم پەرتووکە، تەرخان کراوە بۆ گێڕانەوەی شەڕی ناوخۆیی و لەم بارەیشەوە نیشاندانی قووڵایی زامەکان و هەوڵدان بۆ ئەزموون وەربگرن لێیان، بنەمای مەبەستی نووسەرە
Lue kirja: ئازار و ئەزموون
Download:
854 kertaa
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,582 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!