ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێم و پێویستە هەموو لایەنەکان ئاگاداری ئه و پیلانەبن، هاوکات ڕەخنەش له و بەیاننامانە دەگرێت، کە لە هەرێم و عێراقەوە بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر بنکەکانی دیموکرات لە نزیک کۆیە دەرکراون و پێی وایە لە بری تاوانبار، سەرکۆنەی تاوانلێکراو کراوە.
سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکانی نەوا وتی: پێویستە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوەبزانن کە ئێران و تورکیا لە هەولێ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانن و ئێستاش کە خۆپیشاندان و پشێویەکان بەسڕە و چەند ناوچەیەکی عێراقیان گرتوەتەوە، ئەگەر ئێمە یەکگرتوو نەبین و بیر له و مەترسیانە نەکەینەوە، پریشکی ئه و ئاگرە بەر هەرێمی کوردستانیش دەکەوێت.
وتیشی: کەناڵی جیاجیا و پاساوی جیاجیا هەن، کە وڵاتە داگیرکەرەکانی تورکیا و ئێران ئەم قەوارە سەقامگرتوەی هەرێم تێکبدەن کە کوردانی پارچەکانی تریش سودمەندبوون لێی.
جەختیشی کردەوە، تێکدانی سەقامگیری سیاسی، سەقامگیری ئابوری و خزمەتگوزاریەکان و ئاسایش تێکدەدات، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیەکان لە پێناو پاراستنی هەرێم لەم قۆناغەدا دەست بە سەقامگیری سیاسیەوە بگرن، ئەوەش لە ڕێگەی خوێندنەوە بۆ ئه و تاوانانەی لەلایەن ئێران و تورکیاوە بەرامبەر بە خەڵکی ئێمە دەکرێت لە باشوری کوردستان.
لە درێژەدا ئه و پەرلەمانتارەی کوردستان سەبارەت به و بەیاننامانەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و عێراقەوە دەرکراون و داواکراوە لە هەرێم و عێراقەوە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نەخرێتە مەترسیەوە، سالار مەحمود وتی: هەندێک لە کەسایەتیە باڵاکانی کورد و هەندێک ناوەندی فەرمی هەرێم و عێراق لە بەیاننامەکانیاندا بەرامبەر بە بۆردومانی بنکەکانی دیموکرات و لە سێدارەدانی ڕامین، زانیار و لوقمان، ئەوەندەی سەرکۆنەی قوربانی دەکەن ئیدانەی جەلاد ناکەن[1].
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,215 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!