کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کۆکردەوە. لە کۆنفراسەکە ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێشمەرگە شەڕی تیرۆری لە پێناو ئاسایشی ئەوروپاشدا کردووە، بۆیە ئەوان لە ڕووی مەشقی سەربازییەوە یارمەتی پێشمەرگە دەدەن و هەنگاوی یەکەمی مەشقەکە لە هەولێر تەواو بووە و ئێستا لە هەنگاوی دووەمدان.
ئانگرێت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گوتیشی:
پێویستە ئێمە ڕێگە لەو هێزەی #داعش# بگرین کە لە سەرەتادا هەیبوو و ناوچەیەکی زۆری لە ژێر دەسەڵاتدا بوو، بە باوەڕی من ئەوەی گرینگە ئەوەیە فشاری هێزە ئەمنییەکان تا چ ڕادەیەکە؟ ئێمە دەبێ زەمینەی داعش و ئەو شوێنانە نەهێڵین کە خۆیان تێدا حەشار دەدەن، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کاریگەری دەکاتە سەر خەڵکەکەی.
هەر لەم کۆنفراسە ڕۆژنامەوانییەدا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: داعش کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو لە ئێستادا خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە لەگەڵ عێراقدا بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بگەین، تا ئەو شەڕەی کە داعش بەرنامەیان بۆ داناوە بەر لە ئەنجامدانی، شکست پێبهێنرێت[1].
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,112 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!